رۆژانە ده دانە زەيتوون بخۆ جونكة بيويستة
بەها خۆراكييەكەي زەيتوون لەوەدايە كە بڕێكي كەمي وزە لەخۆدەگرێت بەرانبەر بەڕێژەيەكي بەرز لەماددەي خۆراكي گرنگ و ڤيتامين و ماددە دژەئۆكسانەكان.
چەوري ناو زەيتوون لەجۆري ناتێرە يەكانييەكانە Monounsa turated كەڕۆڵێكي پۆزەتيڤي هەيە بۆ دابەزاندني ئاستي كۆليستيرۆلي خراپ لەخوێندا. زەيتوون ڕێژەيەكي باشي لەڤيتامين E تێدايە كە سيفەتي دژەئۆكساني هەيەو لەنێوەندە چەورييەكاني لەشدا ...دەتوێتەوە. پۆليفينۆليەكان Polyphenols بەڕێژەيەكي بەرز لەزەيتووندان، ئەم ماددانە دژەئۆكساني بەهێزن و بايەخي تەندروستي زۆريان هەيە بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەگەلێك نەخۆشي هەتا شێرپەنجەش.
بەها خۆراكييەكەي زەيتوون لەوەدايە كە بڕێكي كەمي وزە لەخۆدەگرێت بەرانبەر بەڕێژەيەكي بەرز لەماددەي خۆراكي گرنگ و ڤيتامين و ماددە دژەئۆكسانەكان.
ڕۆژانە خواردني 10دانە زەيتووني مامناوەندي لەقەبارەدا تەنيا 50 كالۆري وزە بەلەش دەبەخشێت لەگەڵ دابينكردني هەموو ئەو ماددە سوودبەخشانە، ئەمەش واي لێدەكات كە گونجاو بێت بۆ كەسێكي ئاسايي و بۆ تووشبووان بەنەخۆشييە درێژخايەنكاني وەكو شەكرە، بەرزبوونەوەي پەستاني خوێن، نەخۆشي دڵ.
سه ر چاوه :باخچه