جۆرهكاني كۆرسترۆڵ بناسهزياتر
وشەي کۆلسترۆڵ ناوبانگي لەئەکترەکاني سينەما زياترە! ھەميشە لەسەر زماني ھەمووانەو لەسەر زۆربەي رێنماييەکاني خواردەمەني نووسراوە. زۆر لەو خۆراکانەي ھاوردە دەکرێن شانازيي دەکەن کە ناوەرۆکەکانيان کۆلسترۆڵي کەمە، يان ھەر تيايدا نييە. بەڵام کێشەکە لەوەدايە کە زانياريي خەڵک ھەر ئەوەندەيە کە کۆلسترۆڵ مادەيەکي خراپەو دەبێت خۆتي لێدوور بخەيتەوە، بێئەوەي بزانن چييەو ئەرکي لە لەشدا چييە
کۆلسترۆڵ چييە
کۆلسترۆڵ بريتيە لەمادەيەکي چەوريي کە لەش پێويستيەتي بۆ کاري گرنگي وەک دروستکردني خانەي نوێ لەلەشدا، واتە: کۆلسترۆڵ مادەيەکي نامۆ نييە لەلەشداو ژەھريش نييە.
کە مرۆڤ بڕي زۆر لەو خواردانەي خوارد کە کۆلسترۆڵ، يان وەک دەوترێت (چەوريي پاراو)ي تێدابێت يان نەخۆشيەکي(بۆماوە)ي ھەبێت ئەوە دەبێتە بەرزبوونەوەي ئاستي کۆلسترۆڵ لە جەستەدا. ئەمەش مەترسيي رەقبووني خوێنبەرەکان زياد دەکات کە لەوانەيە ببێتە ھۆي تێکچووني خوێنبەرەکاني دڵ يان سەکتەي مێشک. لەڕاستيدا جگەر 80% ي کۆلسترۆڵي پێويست بۆ لەش دابيندەکات.
ئەم حاڵەتە بە پشکنيني خوێن دەستنيشاندەکرێت.
کۆڵسترۆڵ
کۆلسترۆڵ لەخوێندا بەھەندێک جۆر لە پرۆتينەوە دەلکێت (ليبۆبرۆتيني لێدەکەوێتەوە) کە سێ جۆرە: زۆر خەست و کەم خەست و زۆرکەم خەست.
کەم خەستەکە کۆليسترۆلي خراپە(دوژمن)، چونکە دەبێتە ھۆي گيراني خوێنبەرەکان .بەڵام زۆر خەستەکە کۆليسترۆڵي باشە(دۆست) کە ناھێڵێت کۆليسترۆڵ لەناو خوێنبەرەکاندا کۆببێتەوە، چونکە زيادەکەي دەبات بۆ جگەرو لەوێشەوە فڕێدەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەي کەلاي خەڵک ناسراوە بەگليسريدي سيانيي(ترايگليسريد)جۆرێکي ديکەيە لەچەوريي کە لەمرۆڤي ئاساييدا لەخوێندا زۆر کەمە. ئاستي ئاسايي ئەم چەوريە سيانيە لەنێوان 150و 199 دايە .لە 200 زياتر بێت بەبەرز دادەنرێت. ئەو جۆرەي کە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت بريتيە لەشەکرەو چالاکيي گلاندي(دەرەقيە)و خۆراکي نادروست و قەڵەويي و وەرزش نەکردن. جۆرەکەي ديکە کە کۆنترۆڵ ناکرێت بريتيە لە بۆماوەيي.
سهرچاوه/رۆژنامهي كوردستاني نوێ