دوژمني مێشك بناسه
به‌زۆري له‌وه‌رزي تاقيكردنه‌وه‌كاندا قوتابيان‌و خوێندكاران به‌مه‌به‌ستي پشودان‌و بۆ زيادكردني ته‌ركيزي خۆيان بڕێكي زياتري شكولاَته‌و خوارده‌مه‌نيه شيرينيه‌كان‌و خواردنه‌وه پيشه‌سازييه‌كان به‌كارده‌هێنن له‌كاتێكدا لێكۆڵينه‌وه‌كان سه‌لماندوويانه كه خواردني مادده خۆراكيه پڕ له‌شه‌كره‌كان زيانێكي زۆر به‌مێشكي مرۆڤ ده‌گه‌يه‌نێت.
ڕۆژنامه‌ي ئارمان بڵاويكرده‌وه، نوێترين لێكۆڵينه‌وه‌ي پزيشكي ئاشكرايكرد، زياده‌ڕۆيي كردن له‌به‌كارهێناني شه‌كر‌و خوارده‌مه‌نيه شيرينه‌كان وێڕاي ئه‌وه‌ي ئه‌گه‌ري توشبوون به‌نه‌خۆشيه‌كاني شه‌كره‌و قه‌ڵه‌وي‌و چه‌وري جگه‌ر‌و شێرپه‌نجه زياد ده‌كه‌ن، له‌وباوه‌ڕه‌شدان ئه‌و شتانه‌ي مرۆڤ بۆ خواردن به‌كاريده‌هێنێت ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته‌سه‌ر تواناي بيركردنه‌وه‌ي، له‌لايه‌كي ديكه‌شه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌سيدي چه‌وريه‌كاني (ئۆمێگا 3) ده‌توانێت ڕێگري بكات له‌كاريگه‌ريه وێرانكاريه‌كاني خوارده‌مه‌نيه شيرينه‌كان.
ڕۆژنامه‌ي ئارمان بڵاويكرده‌وه، نوێترين لێكۆڵينه‌وه‌ي پزيشكي ئاشكرايكرد، زياده‌ڕۆيي كردن له‌به‌كارهێناني شه‌كر‌و خوارده‌مه‌نيه شيرينه‌كان وێڕاي ئه‌وه‌ي ئه‌گه‌ري توشبوون به‌نه‌خۆشيه‌كاني شه‌كره‌و قه‌ڵه‌وي‌و چه‌وري جگه‌ر‌و شێرپه‌نجه زياد ده‌كه‌ن .
لێكۆڵينه‌وه‌كه نيشانيداوه، به‌كارهێناني شه‌كري زۆر بۆ ماوه‌يه‌كي درێژخايه‌ن تواناكاني مێشك بۆ فێربوون‌و وه‌بيرهێنانه‌وه‌ي زانياريه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه، به‌وپێيه‌ش به‌رنامه خۆراكيه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌ي ئێستادا به‌هۆي بووني بڕێكي زۆري شه‌كر تێياندا كاريگه‌ري خراپيان بۆ سه‌ر مێشكي مرۆڤ هه‌يه‌و يه‌كێك له‌گرفته سه‌ره‌كيه‌كانيش ئه‌وه‌يه كه له‌مڕۆدا زۆربه‌ي خه‌ڵكي به‌هۆي كه‌مي كاته‌وه به‌رهه‌مه ئاماده‌كراوه‌كاني وه‌ك شه‌ربه‌ت‌و خواردنه‌وه گازييه‌كان به‌كارده‌هێنن كه به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانيش ڕێژه‌يه‌كي زۆري شه‌كريان تێدايه.
لێكۆڵينه‌وه‌كه ئه‌وه‌شي خسته‌ڕوو، به‌كارهێناني بڕێكي زۆري شه‌كر ده‌بێته‌هۆي به‌رگري ئه‌نسۆلين‌و له‌ئه‌نجاميشدا ده‌بێته‌هۆي كه‌مكردنه‌وه‌ي تواناي بيره‌وه‌ري مرۆڤ.