| بــه دهربــهدهري يـان له ماڵــي خــۆم | له خــاکي ئــهرهب،له ئێــــران و ڕۆم |
| کۆک و پۆشته بم،ڕووت و ڕه‌جاڵ بم | کۆشــکم ده‌قات بــێ،وێــرانه مـاڵ بم |
| ئازا و ڕزگــار بم شــادان و خــهندان | يـان زنجير له مل له سووچي زيندان |
| سـاغ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانـان | يــان زار و نــزار له نـهخۆشــخــانان |
| دانــيشـــم له‌سه‌ر تهختــي خونـــکاري | يــان لــه کۆڵانــان بــکـــهم هـــهژاري |
| کــوردم و له ڕێي کــورد و کوردستان | ســه‌ر له پێناوم گيــان له‌ســه‌ر ده‌سـتان |
| بـه کــوردي ده‌ژيم بـه کــوردي ده‌مرم | بــه کــوردي دهيــدهم وهرامــي قــهبرم |
| بــه کــوردي ديــسان زيندوو دهبــمهوه | لــه‌و دنياش بۆ کــورد تـێ هه‌ڵده‌چمه‌وه |