ترێ و به‌رهه‌مه‌کانى
ترێي خۆماڵى چه‌ند جۆرێکى هه‌يه؛ ره‌ش، سپى، په‌سيره‌يي، ره‌ش مير، سوور، تر‌ى درێژه. له کلتورى کورده‌واريشدا ترێ به چه‌ند جۆريێک به‌کار ده‌هێندرێت. به تايبه‌تى بۆ دروستکردنى (ميووژ، دۆشاو، خۆشاو) هه‌روه‌ها به کاڵيش ده‌خورێت.
سه‌ره‌تاى لێکردنه‌وه‌ى بۆشکى ترێ:
ترێ له هه‌رێمى کوردستان به شێوه‌ى جياجيا پێده‌گات و پله‌ى گه‌رمى کارى رۆژ کارى تێده‌گات، به‌ڵام به‌زۆرى له مانگى (10) ى هه‌موو ساڵێک تا ناوه‌ڕاستى مانگى (11) به پێگه‌يشتنى ترێ ناو ده‌برێت.
دۆشاو چۆن دروست ده‌کرێت؟
سه‌ره‌تا دواى ئه‌وه‌ى ترێکه به باشى پێگه‌يشت، ئه‌بێت به‌شێوه‌يه‌کى زانستييانه ترێکه له‌قه‌دى ميوه‌که بکرێته‌وه و دواتر به زه‌مبيله و تريان ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌وشوێنه‌ى که دۆشاوى لێ به‌رهه‌م دێنيت، دواتر له ئامێرى (کۆل)، ئه‌وئامێره‌يه که دارێکى مامناوه‌ند و ئه‌ستور له ناوه‌ڕاستييه‌وه ده‌قڵيشێنرێ و ناوه‌که‌ى ده‌رده‌هێندرێت و ترێکه ده‌خرێته ناو گوشێک ياخود ته‌ليسێک و سه‌ره‌که‌ى گرێ ده‌درێت و دواتر له‌ناو کۆڵه‌که له لايه‌ن که‌سێکه‌وه به‌پێ ده‌گوشرێت و له‌وسه‌ر کۆڵه‌که‌شه‌وه ته‌شتێک داده‌ندرێت و هێواش هێواش ئاوى ترێکه ده‌که‌وێته ناوى.
دواتر ته‌واوى ترێکه ده‌خرێته ده‌فرێکى گه‌وره‌وه و ده‌خرێته سه‌رئاگر تابه‌باشى ده‌کوڵێت و ئاوى دۆشاوه‌که په‌يت ده‌بێت واتا خه‌ست ده‌بێت. هه‌روه‌ها بۆ به‌تامکردنى ئاوى ترێکه‌ش زۆر جار جۆره گڵێََکى تێده‌کرێت بۆئه‌وه‌ى تامى دۆشاوه‌که خۆشتربکات ئه‌وجۆره گڵه‌ش جياوازه و پێي ده‌وترێت( گلى زه‌رد).
ئاماده‌کردنى بۆ مێووژ:
دواى ئه‌وه‌ى ترێکه لێده‌کرێته‌وه دواتر ده‌هێندرێت له شوێنێکى زۆرپاک له‌به‌ر هه‌تاو راده‌کرێت بۆماوه‌ى دوو هه‌فته ياخود زياتر، بۆئه‌وه‌ى ترێکه به‌باشى وشکبێته‌وه دواى به‌سه‌ر رۆيشتنى ئه‌وماوه‌يه ته‌واوى ترێ وشکه‌که کۆده‌کرێته‌وه و ياخود ته‌واوى قه‌ده‌که‌ى له ده‌نکه وشکه‌که جياده‌کرێته‌وه و ئه‌وکات ده‌بێته مێووژ.
ئاماده‌کردنى ترێ بۆ خۆشاو:
دواى ئه‌وه‌ى ترێکه کرا به‌مێووژ دواتر له‌وه‌رزى زستان مێووژه‌که ده‌هێندرێت جوان ده‌شۆرێت و دواتر له‌ناو ئاوێکى پاک له ئێواره‌وه تا به‌يانى هه‌ڵده‌گيرێت بۆئه‌وه‌ى ته‌واوى ده‌نکه مێووژه‌که هاوشێوه‌ى سه‌ره‌تايي ترێکه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه و دووباره ده‌بێته‌وه تر‌ى که زۆربه‌ى خێزانه‌کان له‌وه‌رزى زستان ئه‌و جۆره مێوه وه‌ک شه‌وچه‌ره‌ى شه‌وانه به‌کار ده‌هێنن.