شێلم سوودى زۆرى هه‌يه
پسپۆڕاني پزيشکي ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که خواردني شێلم له وه‌رزي زستاندا سوودێکي زۆري بۆ ته‌ندروستي مرۆڤ هه‌يه،
له‌مباره‌يه‌وه پزيشکه‌کان جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که خواردني شێلم کاريگه‌ري به‌رچاوي له چاره‌سه‌رکردني هه‌ڵامه‌تدا هه‌يه، هاوکات شێلم ده‌توانێت له چاره‌سه‌کردني هه‌وکردني سيکڵدانۆچکه‌کان‌و گرفته‌کاني هه‌ناسه‌دان‌و ژه‌هراوي بووندا ڕۆڵێکي گرنگ بگێڕێت.
پسپۆڕاني پزيشکي ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که خواردني شێلم له وه‌رزي زستاندا سوودێکي زۆري بۆ ته‌ندروستي مرۆڤ هه‌يه .
هه‌روه‌ها له گرنگترين سووده‌کاني شێلم، غه‌رغه‌ره‌کردن به ئاوه‌که‌ي ده‌بێته هۆي باشترکردني قوڕگ ئێشه‌و ڕۆڵي گرنگي هه‌يه له ڕێکخستني خوێن‌و به هۆي بووني ئه‌و بڕه فۆسفۆره‌ي له شێلمدا هه‌يه بيره‌وه‌ري مرۆڤ به‌هێز ده‌کات‌و يارمه‌تي سيسته‌مي ده‌ماري له‌ش ده‌دات،
له‌لايه‌کي ديکه‌وه پزيشکان ئامۆژگاريمان ده‌که‌ن که باش‌ترين شێوه‌ي به‌کارهێناني شێلم به شێوه‌ي کۆڵاندنيه‌تي‌و باش‌ترين کاتيش بۆ خواردني له کاتژمێره‌کاني سه‌ره‌تاي به‌يانى دايه،
چونکه له به‌يانياندا ئه‌ندامه‌کانى له‌ش له‌وپه‌ڕي ئاماداباشيدان بۆ وه‌رگرتنى ماده سودبه‌خشه‌کان.
سه رچاوه:جه‌ماوه‌رنيوز