زيانەکاني کلۆر لە ئاوي خواردنەوەدا
بە پێي توێژينەوەيەکي نوێ، بوني ڕيژەيەکي زۆري کلۆر لە ئاوي خواردنەوەدا دەبێتە هۆي توشبوون بە ئاڵۆشي خواردن (هەستياري بۆ هەندێک خۆراک) لە ژمارەيەکي زۆر لە خەڵکيدا.
کلۆر ئەو ماددە کيمياوييەي کە بەکاردەهێنرێت بۆ خاوێن کردنەوەي ئاوي خواردنەوە و لە زۆربەي دەرمانەکاني مێرو کوشتن و پێداويستييەکاني ديکەي ناوماڵدا بووني هەيە.
توێژەرەوان دەريان خستووە كلۆ له ناو ئاوي خواردنهوهدا دەبيتە هۆي لاوازکردني تواناي خواردن لە زۆربەي خەڵکيدا.
هەروەها دەريش کەوتووە، ئەو گەنجانەي کە ڕێژەيەکي زۆر لە ماددەي (کلۆرۆفێنۆلي دوواني) کە "بەرهەمي لاوەکي شيبونەوەي کلۆرە" لە ميزياندا بووني هەبووە، بە ڕێژەي 80% زياتر توشي ئاڵۆشي خۆراک دەبن.
ههروهها بەپێي لێکۆڵينەوەيەکي ديکە، 4%ي منداڵان ئاڵۆشييان بە خۆراک هەيە و دەريش کەوتووە ماددە خۆراکيەکاني وەک شير و دانەوێڵە و هێلکە و سۆيا و ميوەکاني وەک کيوي، هەروەها سەوزەي وەک کەرهوز و چەند خۆراکێکي ديکە بەڕێژەيەکي زۆر دەبنە هۆي دروستبووني ئاڵۆشي لەو کەسانەدا کە کاريگەري ماددەي کلۆر لەسەريان دياريداوە.
توێژينهوهكه ئاماژهي بهوهداوه، كه ئاڵۆشي خۆراک کاريگەرييەکي زۆر مەترسيدار لەسەر ژيان دروست دەکات "ڕەنگە ببێتەهۆي توشبوون بە نەخۆشي هەستياري کوشندە (ئانافيلاکزيس) هەروەها خوراني لە ڕادەبەدەر".
لە توێژينەوەکەدا کە لە وڵاتي بەڕيتانيا ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە توشبوون بە ئاڵۆشي لە زۆرێک لە هاوڵاتياني ئەو وڵاتەدا بە شێوەيەکي سەرەکي دەگەڕێتەوە بۆ بوني ڕێژەيەکەي زۆري کلۆر لە ئاوي خواردنەوەياندا، ئەمەش سەرەڕاي ئەوەي بەکارهێناني ڕێژەي کلۆر لە بەريتانيا زۆر کەمترە بەبەراورد لەگەڵ وڵاتي ئەمريکادا.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە ماددەي (کلۆرۆفێنۆلي دواني) زياتر لە کەلوپەلي ناوماڵەکاندا هەيە، وەک لە ئاوي خواردنەوەدا، بەتايبەتي ئەو کەرەستانەي کە بڕێکي زۆر لە ماددەي 'تريکلۆسان'يان تێدايە وەک سوراوي لێو و دەرماني ددان شتن و کەرەستەکاني نێو مەتبەخ و هەندێک سابوني دەموچاو.
ماددەي 'تريکلۆسان' ماددەيەکي دژە بەکتريايە و پاش تێکشکاندن و شيبونەوەي دەگۆڕێت بۆ کلۆرۆفێنۆلي دواني.
پرۆفيسۆر 'جيني کۆلبۆرن' سەرۆکي پشکنەراني ئاوي خواردنەوە لە وڵاتي بەريتانيا ڕايگەياندووە: ماددەي (کلۆرۆفێنۆلي دواني) بەڕيژەيەکي کەم لە ئاوي خواردنەوەي بەڕيتانايدا دوزراوەتەوە و، ئەنجامداني لێکۆڵينەوەيەکيش لەسەر 2211 هاوڵاتي ئەمريکي کە ماددەي (کلۆرۆفێنۆلي دواني) لە ميزەکانياندا هەبوو، دەريخست تەنها 411 کەسيان ئاڵۆشي خۆراکيان هەبوو، بەڵام 1ظ 16يان ئاڵۆشي ژينگەيان هەبوو کە هۆکارەکەشي پيسبووني ژينگەيە.
دەريش کەوتووە ماددەي (کلۆرۆفێنۆلي دواني) ڕۆڵي سەرەکي هەبووە لە توشبوەکاندا و ئەم ماددەيەش بە شێوەيەکي سەرەکي لە دەرماني مێرو کوژ و دەرماني دەغڵودان و هەروەها لە ئاوي خواردنەوەدا زۆرە.
سەرچاوە:
مالەپەري خەندان