چ جۆره سه‌رينێك به‌كاردێنيت؟
سه‌رين يه‌كێكه له‌گرنگيترين ئه‌و پێويستييانه‌ي له ژووري نوستندا هه‌ن‌و بگره گرنكييه‌كه‌ي له دۆشه‌ك‌و ڕاخه‌ره‌كه كه‌متر نييه.
سه‌رين ديمه‌نێكي جوان‌و سه‌رنجڕاكێش ده‌داته شوێني خه‌وو هه‌ڵبژرادني دروستانه‌ي سه‌رينيش گه‌ردن‌و ملي ئاده‌ميزاد له زيانه ته‌ندروستييه‌كان ده‌پارێزێت.
بۆيه پێويسته له‌كاتي دياريكردني سه‌ريني خه‌ودا ڕه‌چاوي هه‌ندێك پێوه‌ري گرنك بكه‌يت، كه گرنگترينيان ئه‌مانه‌ن:
ئه‌و مادده‌يه‌ي سه‌رينه‌كه‌ي لێ دروستكراوه:
ناو سه‌رين به‌ناوانخني جۆراو جۆر پڕده‌كرێته‌وه، وه‌ك (بۆليسته‌ر، لۆكه، فايبه‌ر، په‌ڕي مريشك، په‌ڕي جۆراوجۆر... جا هه‌رچه‌ندێك ناواخني سه‌رينه‌كه نه‌رم‌و شل بێت هێنده باشتر‌و چاكتره، له‌به‌رئه‌وه‌ي له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌كاهێنانێكدا يه‌كسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخي ئاسايي‌و سروشتي خۆي.
سه‌رين يه‌كێكه له‌گرنگيترين ئه‌و پێويستييانه‌ي له ژووري نوستندا هه‌ن‌و بگره گرنكييه‌كه‌ي له دۆشه‌ك‌و ڕاخه‌ره‌كه كه‌متر نييه.
چه‌ندێتي ناوانخني ناو سه‌رينه‌كه:
پێويسته دڵنيا بيت له ڕێژه‌و چه‌ندێتي ناواخني سه‌رينه‌كه‌و چۆنێتي پڕكردني، چونكه هه‌رچه‌ندێك ڕێژه‌كه‌ي زۆرتر بێت هێنده توند‌وتۆڵ‌و پته‌وتر ده‌بێت.
سه‌ريني نه‌رم‌و شل:
ئه‌گه‌ر تۆ له‌و جۆره كه‌سانه‌يت كه له‌سه‌ر سك ده‌خه‌ويت، يان له‌كاتي خه‌ودا ئه‌مديوو ئه‌وديو زۆر ده‌كه‌يت، ئه‌وا هه‌وڵبده سه‌رينێكي نه‌رم هه‌ڵبژێريت، له‌به‌رئه‌وه‌ي له‌كاتي خه‌ودا كه‌متر فشار ده‌خاته سه‌ر گه‌رنت..
توند‌و پته‌وي سه‌رين:
خۆ ئه‌گه‌ر تۆ له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌ويت، ئه‌وا پێويسته سه‌رێنێكي مامناوه‌ند هه‌ڵبژێريت نه توند‌وڕه‌ق‌و نه نه‌رم‌و شل، به‌ڵكو سه‌رێنێك به‌كاربێنه كه نه‌رمي‌و توندييه‌كه‌ي مامناوه‌ندي بێت چونكه پاڵپشتييه‌كي باشه بۆت.
به‌رگي سه‌رين:
دڵنيابه له‌وه‌ي به‌رگي سه‌رينه‌كه‌ت جۆرێكي باش بێت‌و وه‌ها بێت كه هه‌واگۆڕكێ تێيدا ڕووبدات‌و به‌شێوه‌يه‌كي پته‌وو ڕێك‌وپێك چنرابێت، بۆ ئه‌وه‌ي هيچ شتێكي ناو سه‌رينه‌كه نه‌يه‌ته ده‌ره‌وه.
<p>س?رچاوه :پ?يام تي وي</p>