بۆ ته‌ندروستي خراپن و شياوي خواردن نين
ژه‌مه خۆراكييه رۆژانهييهكان پڕێتي له‌چه‌ندين جۆر ماده‌و پێكهاته‌ي كيمايي و پارێزه‌ر (المواد الحافظة) كه كاريگه‌رييه‌كي زۆر خراپي له‌سه‌ر جه‌سته‌مان هه‌يه، ته‌نانه‌ت ژه‌مه سووكهكانيش که به(دايت) ناسراون بهدهرنين له‌و خوردنانهي، لهپێكهاتهكانياندا ئه‌و مادانه هه‌ن، كه كاريگه‌رييان له‌سه‌ر هه‌ڵمژيني رێژه‌ي ڤيتامينه‌كاني ناو له‌ش ههيهو زيان به مرۆڤ ده‌گه‌يه‌نن، هه‌ربۆيه وا پێويست ده‌كات ئێمه‌ي مرۆڤ زۆر ئاگاداري ته‌ندروستي خۆمان بين و بزانين چ خواردنێك گونجاو ته‌ندروسته، بيخۆين و چ خواردنێكيش زيانبهخشهو تووشي نهخۆشيمان ده‌كات، خۆماني لێ دووربخهينهوه، كه‌واته «وه‌رگرتني زانياري ده‌رباره‌ي خۆراكه‌كانمان زۆر گرنگه» بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانين ئامۆژگارييهكاني (تينا شويري) پسپۆري بواري خواردن به‌هه‌ند وه‌ربگرين، كه ده‌ڵێت: ئه‌وه به‌سه «مرۆڤ دهستبهرداري خووه خراپه‌كاني كاتي نان خواردن» ببێت و «بزانێت چ خۆراكێك شياوي خواردن نييه!».
خووه خراپه‌كان
باشه خووه خراپه‌كاني نان خواردن چييه‌و چۆن ده‌توانين بيگۆڕين؟ ئه‌ي ئه‌و زانيارييه گرنگانه چين كه ده‌بێت پێش كڕيني خواردنه‌كان بيانزانين؟ تيناي پسپۆر، پێش ئه‌وه‌ي وه‌ڵامي ئه‌و پرسياره بداته‌وه، ده‌ڵێت: هه‌ست ناكه‌يت ماوه‌يه‌كه خووت به‌وه‌وه گرتووه، له‌خواردنه تازه‌و بهچێژهكانهوه به‌ره‌و لاي خواردنه مردووه‌كان ده‌ڕۆيت؟ ئه‌ي باشه قه‌ت پێشبيني ئه‌وه‌ت كردووه، كه ره‌نگه ئه‌و خواردنانه‌ي ئێستا ده‌يانخۆيت ههڵگريي چه‌ندين جۆر ژه‌هري كوشندهبن، به‌هۆي ره‌نگ و ماده پارێزهرهكاني ناوييه‌وه! كه خواردنه‌كه له‌به‌رچاوي تۆ‌و چه‌ندان كڕياري تري وه‌كو جوان ده‌كه‌ن و فريووتان ده‌ده‌ن «خۆ ئه‌وه شاراوه نييهو قسه‌ي منيش نييه، به‌ڵكو ئه‌نجامي راپرسييه‌كه ده‌ريخستووه» كه ساڵانه ئه‌و بڕي ژه‌هرو ماده كيمياييهي ده‌چێته جه‌سته‌ي هه‌ر تاكێكي ئه‌مريكييه‌وه «بڕهكهي ده‌گاته (4) كيلۆ گرام» ئه‌و وتيشي: ئه‌وه بزانه كاتێك چپس و هه‌ندێك له‌خواردنه هاوشێوهكاني تر ده‌خۆيت كه لهگهنمهشامي دروست ده‌كرێن، بۆ سهرنجڕاكێشاني زياتري ئێمه‌و بۆ خۆشكردني تام و چێژهكهيان چه‌ندين جۆر ماده‌ي كيميايي تێ ده‌كرێت و به‌و هۆيه‌وه ژههراويمان ده‌كه‌ن، هه‌رگيز ئه‌وه‌ش له‌بير مه‌كه، كه «خووگيريت بۆ خۆراكه كوشنده‌كان نرخێكي ههرزانيان هه‌يه» به‌ڵام... ئه‌ي رزگاربوون لێي چهندي ده‌وێ؟! من به‌پێي پسپۆڕييهكهم هه‌ندێك شتت بۆ رووندهكهمهوهو هه‌ندێك له‌و مادانهشت پێ ده‌ناسێنم كه مه‌ترسيدارن، به‌و هيوام سوودمهندبن بۆت.
ئه‌مجاره كه چوويته بازاڕ‌و ماركێته‌كانه‌وه بۆ شت كڕين، ئه‌و خواردنانه هه‌ڵبژێره كه سروشتي و ته‌ندروستن، بيريشت نه‌چێت، كه سه‌يري ئه‌و نووسراوانه بكه‌يت، كه له‌سه‌ر كيسهو پاكهتي خواردنه‌كان نووسراون.
مه‌ترسيداره!
ئۆليسترا: جۆره مادهيهكه له‌خواردنه ئامادهكراوهكاني وه‌كو چپسي په‌تاته‌و فنگهردا به‌كاردێت، مه‌ترسي ئه‌و ماده‌يه لهوهدايه، خواردنه‌كه وه‌كو خۆراكێكي سووك «دايت» ده‌رده‌خات و ئه‌وه‌ي ده‌يخوات هه‌ست به‌وه ناكات ژه‌مێكي قورس و چه‌وري خواردووه، له‌كاتێكدا راستي ئه‌وه‌يه، كه ئه‌و خواردنه زۆر چه‌وره‌و مهترسييهكي زۆريشي بۆ سه‌ر جه‌سته ههيهو كار له‌سه‌ر ڤيتامينه‌كان ده‌كات و ناهێڵێت جه‌سته سوود له‌و ڤيتامينانه وه‌ربگرێت كه كه‌سه ده‌يخوات، له‌هه‌مانكاتيشدا له‌وانه‌يه ببێته هۆكارێك بۆ گرژبووني ماسولكه‌و دروستبووني غازات و كێشه بۆ پرۆسه‌ي هه‌رسكردن دروست ده‌کات.
خۆشه، به‌ڵام..
ره‌نگ و تام و بۆني كهرامێل، زۆر خۆشه‌و لهزۆرينهي شيريني و خواردنه‌وه گازي و ره‌نگ تۆخهكاندا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام چه‌ند توێژينه‌وه‌يه‌ك ئه‌وه‌يان سه‌لماندووه، كه ئه‌و مادانه زۆر مه‌ترسيدارن، ئه‌گه‌ر بێت‌و رێژه‌يه‌كي زۆريان لێ بخورێت زيان به‌جه‌سته ده‌گه‌يه‌نن. جگه له‌وه‌ش بنكه‌ي زانستي له‌ئه‌مريكا بهياننامهيهكي ده‌ركردووه‌و تێيدا داواي قهدهغهكردني ره‌نگي دروستكراو ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ي هه‌موويان هۆكاري تووشكردنن به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها هۆشداريي ئه‌وه‌شي داوه، كه پێويسته مرۆڤ خۆي له‌خواردني ماده‌ي «برۆمات سۆديۆم» بپارێزێت كه ده‌كرێته ناو ئاردي نانه‌وه، چونكه دواي تاقيكردنه‌وه‌ي له‌سه‌ر مشك ده‌ركه‌وتووه «كاريگه‌رييه‌كي خراپي ههيهو زيان به گوورچيلهکان ده‌گه‌يه‌نێت».
چ خواردنێك هه‌ڵده‌بژێريت؟
ئه‌مجاره كه چوويته بازاڕ‌و ماركێته‌كانه‌وه بۆ شت كڕين، ئه‌و خواردنانه هه‌ڵبژێره كه سروشتي و ته‌ندروستن، بيريشت نه‌چێت، كه سه‌يري ئه‌و نووسراوانه بكه‌يت، كه له‌سه‌ر كيسهو پاكهتي خواردنه‌كان نووسراون.
تينا شويري، پسپۆڕي بواري خۆراكيي ده‌شڵێت: هه‌موو مادهيهك يان پێكهاته‌يه‌ك كه ده‌كرێته ناو خۆراكهكانمانهوه، هاوشێوه‌ي ده‌رمانه‌كان وان و له‌ناو جه‌سته‌ماندا كارلێك ده‌كه‌ن و كارده‌كه‌نه سه‌ر شێوازي هه‌رسكردن و چۆنێتي هه‌ڵمژين ماده‌كان له‌لايه‌ن له‌شه‌وه، ئه‌وه جگه لهزيانهكاني تري كه ده‌بنه هۆي دروستكردني ههستياريي و ئه‌و كاريگه‌رييه خراپانهي ده‌يكاته سه‌ر بۆري هه‌ناسه‌دان به‌تايبه‌تي بۆئهوانهي كه نه‌خۆشي (ره‌بۆ)يان هه‌يه. بهڕۆيشتني كاتيش «ره‌نگه ببنه هۆي شێرپه‌نجه‌و تێكچووني شێوازي هه‌ڵسوكه‌وت له‌مناڵاندا».
كاريگه‌ريي خواردن
تينا كه زۆر گرنگي بهوردهكارييهكان ده‌دات، وتيشي: نابێت هه‌روا به‌ئاساني به‌سه‌رتدا تێپه‌ڕێت و پێويسته بڕي هه‌موو ئه‌و مادانه بخه‌يته ژێر چاودێرييه‌وه، كه بهبڕێکي دياريكراو رێگه به به‌كارهێنانيان دراوه «زۆر وريابه، له‌وه‌ي ئه‌و بڕه زيادنهكات» چونكه ماده پێكهێنه‌ره‌كان كاريگه‌ريي زۆر خراپ له‌سه‌ر بهكارهێنهرهكهي دروست ده‌كات، نموونه‌ي تينا بۆ وتهكهي، ماده‌ي (MSG)يه كه ده‌كرێته ناو خواردنه چيينييهكانهوه، تا تام و چێژهكهي خۆش بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لهبڕي رێگه‌پێدراو زياتر به‌كاربێت، كاريگه‌ريي له‌سه‌ر رهفتارهكاني مرۆڤ دروستده‌كات و تووشي سهرئێشهي ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه خودي ماده‌كه خراپ نييهو له(سۆيا) ده‌رده‌هێنرێت.
خواردن و نه‌خۆشيي
ئاگاداربه! ئه‌و جۆره زهيتانهي لهدروستكردني خواردنه ئاماده‌كراوه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن، به‌شێوه‌يه‌كي وا به‌رهه‌م هێنراون، كه به‌رگه بگرن و بۆ ماوه‌يه‌كي زۆر بمێننه‌وه‌و شێوه‌يه‌كي جوان به‌رهه‌مه‌كه ببه‌خشن، له‌كاتێكدا ئه‌وانه زۆر مه‌ترسيدارن و رێژه‌ي كۆليستڕۆل زياد ده‌كه‌ن له‌له‌شدا، شاراوه‌ش نييه كه رێژه‌ي كۆليستڕۆل رۆڵي سه‌ره‌كي له‌تووشبوون به نه‌خۆشي شه‌كره‌دا ده‌گێڕێت، كه‌واته ئه‌مه‌ت لهبيرنهچێت كاتێك پاكه‌تێك بسكيت يان كيسهيهك چپس ده‌گريت به‌ده‌سته‌وه‌و خێرا خێرا ده‌خۆيت و چێشي لێوهردهگريت. جونکه هه‌موو ئه‌و بهرههمانهي كه ماده‌ي پارێزه‌ر (المواد الحافظة)يان تێدايه، په‌يوه‌ندييان بهقهڵهوبوونهوه ههيهو كێشه بۆ كرداري هه‌رسكردن دروست ده‌كه‌ن.
سه ر چاوه :کوردی نیوز