شوتي دڵ دەپارێزێت
پزيشكاني ئه‌مريكي له‌لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي نوێ‌دا به‌وئه‌نجامه گه‌يشتن، كه خوارداني يه‌ك قاژ شوتي له‌ڕۆژێكدا جه‌سته له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشيه‌كاني دڵ ده‌پارێزێت، هاوكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي كێش سودي زۆري هه‌يه.
سايتي سه‌لامه‌ت نيوز بلاًويكرده‌وه، ئه‌و ميوه به‌تام‌و ئاوداره كاريگه‌ري زۆري هه‌يه له‌دروستبووني كۆليسترۆڵه زيانبه‌خشه‌كان‌و به‌وهۆيه‌شه‌وه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ي مه‌ترسيه‌كاني نه‌خۆشيه‌كاني دڵ‌و قه‌ڵه‌ويدا كاريگه‌ره.
پسپۆڕاني زانستي پزيشكي زانكۆي پودرۆ له‌ئه‌مريكا به‌ئه‌نجامداني تاقيكردنه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و مشكانه‌ي كه به‌رنامه‌يه‌كي خۆراكي پڕچه‌وريان هه‌بوو به‌وئه‌نجامه گه‌يشتن كه خواردني شوتي خێرايي كۆبوونه‌وه‌ي (LDL) يان كۆليسترۆڵي زيانبه‌خش له‌ده‌ماره‌كاني خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه.
خوارداني يه‌ك قاژ شوتي له‌ڕۆژێكدا جه‌سته له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشيه‌كاني دڵ ده‌پارێزێت، هاوكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي كێش سودي زۆري هه‌يه.
(LDL) جۆرێكي كۆليسترۆڵه كه ده‌بێته‌هۆي ته‌نگي خوێنبه‌ره‌كان‌و له‌كۆتاييدا ده‌بێته هۆي نه‌خۆشيه‌كاني دڵ، هاوكات لێكۆڵينه‌وه‌كه نيشانيداوه شوتي ميوه‌يه‌كه به‌سوده بۆ كۆنترۆڵكردني كێش.
لێكۆڵه‌ره‌وان له‌وباوه‌ڕه‌دان كه به‌هۆي بووني ماده‌يه‌كي كيميايي ناسراو به(سيترۆلين) له‌ئاوي ئه‌و ميوه‌يه‌دا له‌كه‌مكردنه‌وه‌ي فشاري خوێن‌و ڕێگري له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵدا ڕۆڵێكي گرنگ ده‌گێڕێت.
باخچە