پێكهاته و سوده‌كاني شير
شير، يه‌كێكه له‌و خواردنه‌وه به‌سودانه‌ي ده‌كرێت هه‌ر كاتێك بمانه‌وێت بيخۆينه‌وه، خواردنه‌وه‌ي گه‌رم و سارديشي لێ دروستده‌كرێت، وه‌ك خواردنه‌وه‌ي شۆكۆ و ميڵك شه‌يك و هاوكات له‌گه‌ڵ زۆرێك له زه‌ڵاته و خوارده‌مه‌نييه‌كاني تريشدا به‌كاردێت.
شير سه‌رچاوه‌يه‌كي باشي پرۆتين و كانزاكان و بڕێكي زۆر له ڤيتامينه‌كانه، به‌تايبه‌تي ڤيتامين بي. ڤيتامين بي2 و بي12 شي تێدايه، كه ته‌نيا له‌و خوارده‌مه‌نييانه‌دا هه‌ن، كه له ئاژه‌ڵانه‌وه به‌ده‌ستدێن. ڤيتامين (A)يشي تێدايه، كه بۆ پێست و هێزي بينين به‌سوده، سه‌رچاوه‌يه‌كي باشي كاليسيۆميشه. ئه‌و كاليسيۆمه‌ي له شيردا هه‌يه، جه‌سته به‌باشي هه‌ڵيده‌مژێت.
شير، يه‌كێكه له‌و خواردنه‌وه به‌سودانه‌ي ده‌كرێت هه‌ر كاتێك بمانه‌وێت بيخۆينه‌وه، خواردنه‌وه‌ي گه‌رم و سارديشي لێ دروستده‌كرێت، وه‌ك خواردنه‌وه‌ي شۆكۆ و ميڵك شه‌يك و هاوكات له‌گه‌ڵ زۆرێك له زه‌ڵاته و خوارده‌مه‌نييه‌كاني تريشدا به‌كاردێت.
كاليسيۆمي شير چه‌وريي كه‌مي تێدايه، كه بۆ ئێسكه‌كان بسوده و له‌كاتي پيريدا ناهێڵێت بشكێن. يه‌ك كوپ شير 6 گرام چه‌وريي تێدايه، 4 گرامي چه‌وري قورسه و باقي تري چه‌ورييه سوكه‌كانن. كوپێك شيري 1% دو گرام چه‌وريي تێدايه.
شيريش وه‌ك به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵييه‌كاني تر، كۆليسترۆڵي تێدايه، به‌ڵام به رێژه‌يه‌كي كه‌متر. بۆ نمونه، هێلكه‌يه‌كي قه‌باره مامناوه‌ند 230 مگم كۆليسترۆڵي تێدايه. كه‌چي كوپێك شيري 1% چه‌وري، هه‌شت مگم كۆليسترۆڵي تێدايه. كوپێك شيري 3% چه‌وري، 26 مگم كۆليسترۆڵي تێدايه.
سه رچاوه:ماله پری باخچه