زۆر مانه‌وه له‌سه‌ر كۆمپيوته‌ر نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان زياد ده‌كات
توێژهرهواني ئه‌مريكا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن زۆر مانه‌وه له‌سه‌ر كۆمپيوتهرو ئامێره‌كاني ديكه بۆ به‌كارهێناني تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان مه‌ترسيه‌كاني توشبوون بهنهخۆشيه ده‌روونيه‌كان زياد ده‌كات.
مارك بيكه‌ر له‌زانكۆي ويلايه‌تي ميشيگان ئاشكرايكرد: دواي توێژينه‌وه‌يه‌كي زانستيانه گه‌يشتونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ي نهخۆشيو گرفته ده‌رونييه‌كان په‌يوه‌ندييه‌كي ڕاسته‌وخۆيان به به‌كارهێناني تۆڕه كۆمهڵايهتيهكانهوه هه‌يه.
بيكه‌ر وتيشي: هه‌رچه‌نده تائێستا هۆكاري ئه‌و په‌يوه‌ندييه بهنادياري ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆر مانه‌وه له‌سه‌ر كۆمپيوتهرو هۆكاره‌كاني ديكه‌و خووگرتن بهبهكارهێناني تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان گرفته دهرونيهكاني وه‌ك هه‌ستكردن بهنيگهرانيو خه‌مۆكي زياتردهكهن.
مارك بيكه‌ر له‌زانكۆي ويلايه‌تي ميشيگان ئاشكرايكرد: دواي توێژينه‌وه‌يه‌كي زانستيانه گه‌يشتونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ي نهخۆشيو گرفته ده‌رونييه‌كان په‌يوه‌ندييه‌كي ڕاسته‌وخۆيان به به‌كارهێناني تۆڕه كۆمهڵايهتيهكانهوه هه‌يه.
بيكهرو هاوپيشهكاني له‌زانكۆي ميشيگان رونيانكردهوه: توێژينه‌وه‌كه له‌سه‌ر 319 كه‌س ئه‌نجامدراوه كه بۆ ماوه‌يه‌كي درێژ به‌ديار تهلهفزيۆنو مۆسيقاو مۆبايلو كۆمپيوتهرو هۆكاره‌كاني ديكه بۆ په‌يوه‌ندي تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان ماونه‌ته‌وه، دواتر بهڕووني ئه‌و نيشانه دهرونيانه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌ركه‌وتوون‌و توێژينهوهكهشيان زۆر بهپێوهرێكي ورد شيكار كردوه.
سه چاوه: ماله په ری په پیام تی وی