ئەگەر حەزت لە چەرەسە ئەم بابەتە بخوێنەوە
يەكێك لەگرنگترينو بەسوودترين شێوەكاني راگرتني تەندرووستي لەش، خواردني جۆرەكاني چەرەسە.
سايتي ئينتەرنێتي “مەدگۆر” لەبابەتێكي نوێدا بڵاويكردووەتەوە خواردني دەنكە خۆراكييەكان يەكێكە لە پێويستييەكاني رجێمي خۆراكي هەر مرۆڤێك. دەنكەكان سەرچاوەيەكي زۆر بەسوودي ئانتي ئۆكسيدانو ڤيتامينن كە خواردنيان بۆ تەندروستي لەشو مێشك پێويستە.
سايتي ئينتەرنێتي “مەدگۆر” لەبابەتێكي نوێدا بڵاويكردووەتەوە خواردني دەنكە خۆراكييەكان يەكێكە لە پێويستييەكاني رجێمي خۆراكي هەر مرۆڤێك.
تۆوي گۆڵەبەڕۆژە، دەنكي كەتان، تۆوي كولەكەو كونجي هەموويان خۆراكي سرووشتي، بەتامو پڕە لەچەوري بەسوودن بۆ لەش.
تۆوي گوڵەبەڕۆژە پڕە لە ڤيتامين E. ئەو ڤيتامينە يارمەتي سيستەمي خوێني لەش دەدات. هەروەها گوڵەبەڕۆژە بەهۆي ئەوەي سەرچاوەي “تريپتۆفان”ە، كاريگەري لەسەر ئارامكردنەوەي مێشك هەيە.
تۆوي كولەكەش كاريگەري لەسەر هەوكردني ناو لەش هەيە. هەروەها تۆوي كولەكە بۆ دەرماني نەخۆشي دڵەراوكي كاريگەري باشي دەبێت.
تۆوي شوتيش يەكێك لەو چەرەسە خۆشانەي كە زۆربەي كاتەكان لەگەڵا ميوەي شووتيدا ناخورێت، بەگشتي دواي ئەوەي لە بەرخۆر وشككرا وەك چەرەس بەكاردەهێنرێت.
تۆوي شووتي سەرچاوەيەكي باشي مادەكاني ئاسن، پۆتاسيۆم، ڤيتامينەكانو چەورييە بەسوودەكانە، كە وەك خۆراكێكي رۆژانە زۆر پێويستە. بۆ ئەوەي تايبەتمەندييەكاني ئەو خۆراكە بەكامڵي بگات بە لەشت، پێويستە پێش ئەوەي قوتي بدەي بە باشي بيجوي.
هەورەها دەنكي كونجي پڕە لە مادەكاني كەليسيۆم، مەنگەنيز، مس، ئاسن، مەنيزيۆم، ڤيتامينەكانو فايبەري خۆراكي. هەروەها مادەيەكي بەهێزي دژە شێرپەنجەي بەناوي “ليگنين” بە زۆري لە دەنكي كونجيدا هەيە.
منبع: مالەپەري باخچه