ڤيتامين D ڕێژەي كۆڵيسترۆل دانابەزێنێت
لێكۆڵينەوەيەكي ئەمريكي ئەو بيركردنەوە باوانەي ڕەت كردەوە كە خواردني ڤيتامين D يارمەتي دابەزاندني ڕێژەي كۆليستڕۆل بدات لە ماوەيەكي كورت.
تيمێكي لێكۆڵينەوە لە زانكۆي "ڕۆكفلر" لە نيويۆرك كە "مانشين بۆندا" سەرۆكايەتي دەكردن لێكۆڵينەوەيەكيان لەسەر 151 كەس ئەنجامدا كە بە دەست كەمي ڤيتامين D دەناڵێنن كە بە شێوەيەكي ئاسايي لەلاشە بەرهەم دێت كاتێك بەر تيشكي خۆر بكەوێت ياخود لە كاتي بەكارهێناني خۆراكي دەوڵەمەند بە چەوري.
لێكۆڵينەوەيەكي ئەمريكي ئەو بيركردنەوە باوانەي ڕەت كردەوە كە خواردني ڤيتامين D يارمەتي دابەزاندني ڕێژەي كۆليستڕۆل بدات لە ماوەيەكي كورت.
ئەو كەسانەي لێكۆڵينەوەكەيان لەسەر ئەنجام درا دابەش كران بەسەر دوو كۆمەڵە كە هەر يەكەيان چارەسەرێكي جياوازي بەكار دەهێنا, دەرماني زياد لە ڤيتامين D درا بە كۆمەڵەي يەكەم, وە كۆمەڵەي دووەميش هەفتانە چەند دەرمانێكي وەهميان پێدەدرا, ئەم كارە بۆ ماوەي هەشت هەفتە بەردەوام بوو.
لە كۆتايي تاقيكردنەوەكە لێكۆڵەران تێبيني هيچ گۆڕانكارييەكيان نەكرد لە ڕيّژەي كۆليسترۆل لەلايەن هەردوو كۆمەڵەكە.
مانشين بۆندا, سەرۆكي تيمي لێكۆڵينەوەكە و مامۆستاي ياريدەدەر لە لێكۆڵينەوەي پزيشكي زيندەگي: "لێكۆڵينەوەكەمان دژە لەگەڵ ئەو تێگەيشتنەي كە دەڵێت سيستەمي خۆراكي دەوڵەمەند بە ڤيتامين D ڕێژەي كۆليستڕۆل باش دەكات".
چاوەڕێ دەكرێت ئەمساڵ لێكۆڵينەوەي زياتر ئەنجام بدرێت لەمەڕ زانيني ئەوەي كە ئايا بەركەوتن بە تيشكي سروشتي بۆ ماوەيەكي درێژ كاريگەري لەسەر ڕێژەي كۆليستڕۆل دەبێت يان نا.
سه رچاوه:كوردي نيوز