گيراوه‌ى ليمۆ رێگرى له روتانه‌وه ده‌کات
شه‌ش قه‌تره له ئاوى ليمۆ بسووه له قژت هه‌فتانه ئه‌م کاره بۆ ماوه‌ى 10ده‌قه بهێڵه‌ره‌وه به قژته‌وه‌و دواترا به شامپۆيه‌کى دژى هه‌ڵوه‌رينى قژ بيشۆ.
توێژينه‌وه‌يه‌کى نوێ ده‌ريخستووه که شه‌ربه‌تى ليمۆ به‌تايبه‌ت شه‌ربه‌تى فرێش گرنگترين ميوه‌يه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له رووتانه‌وه‌ى قژ ،چونکه ده‌رکه‌وتووه ليمۆ چه‌ندين ره‌گه‌زى گرنگى خۆراکى تێدايه له‌وانه ڤيتامين A و ڤيتامين B که ئه‌م دوو ڤيتامينه رێگرن له هه‌ڵوه‌رينى قژه‌کانمان و جگه له‌وه‌ش ليمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ى فسفۆر دووباره گرنگه بۆ نه‌ڕووتانه‌وه‌ى قژ،
توێژه‌ران بۆيان ده‌رکه‌وتووه باشترێن رێگا بۆ چاره‌سه‌رى رووتانه‌وه‌ى قژ به ئاوى ليمۆ برێتى له لێدانى ئاوى ليمۆکه راسته‌وخۆ له قژ به‌م دوو رێگايه‌يى خواره‌وه.
يه‌که‌م: شه‌ش قه‌تره له ئاوى ليمۆ بسووه له قژت هه‌فتانه ئه‌م کاره بۆ ماوه‌ى 10ده‌قه بهێڵه‌ره‌وه به قژته‌وه‌و دواترا به شامپۆيه‌کى دژى هه‌ڵوه‌رينى قژ بيشۆ.
دووه‌م: کوپێک ئاوى شله‌تێن له‌گه‌ڵ هيڵکه‌يه‌ک بێنه‌و له‌گه‌ڵ خه‌نه تێکه‌ڵى بکه و دواتر ئاوى ليمۆى بکه به‌سه‌رداو جوان تێکه‌ڵى بکه له قژتى بده بۆ ماوه‌ى دوو سه‌عات تا به‌ته‌واوه‌تى ووشک ده‌بێته‌وه پاشان بيشۆ ئه‌وسا به‌چاوى خۆت ببينه چ گۆرانکارييه‌ک له قژت به‌دى ده‌که‌يت
جه‌ماوه‌رنيوز