خۆ ڕووتکردنه‌وه له ئازيهتباريهکاندا
   "چاوه‌کانتان له حه‌رام ببه‌ستن ، عهجايبات ئه‌بينن "
 پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام (د.خ) ، ئهلحێکهمۆ لزاهێره 2/452.
 "مافي چاو ئه‌وه‌يه که له‌وه‌ي که ڕه‌وا نيه بۆت بيقۆنجێني "
 ئيمام سه‌جاد (ر.خ) ، ئهلحێکهمۆ لزاهێره 2/453.
 پرسيار : خۆ ڕووتکردنه‌وه ئازيهتبارهکان ،له ئازيهتباريهکاندا بۆ سينهزهني چ حۆکمێکي هه‌يه و بڵاوکردنه‌وه‌ي فيلمي ئه‌و  ئازيهتباريانه و ڕوانيني ئافره‌ت بۆ ئه‌و فيلمانه چۆنه ؟
   حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا مه‌کارێم شيرازي : خۆ ڕووتکردنه‌وه ئيشکاڵي هه‌يه و ئه‌گه‌ر له شوێنێکدا بێ که ئافره‌ت ته‌واشاي بکه‌ن ، حه‌رامه .
 حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا  بێهجه‌ت: 
 له شوێنێکدا که ئافره‌ت ته‌واشاي بکه‌ن چاکتره ئه‌وه‌يه که ئه‌و کاره نه‌کرێت و سه‌باره‌ت به وێنهکێشانيشي ئه‌گه‌ر ببێته هۆي خراپه ئه‌بێ دووري لێبکرێت .
 حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا  سافي گۆلپايه‌گاني : 
 ئافره‌ت نابێ ته‌واشاي له‌شي نامه‌حره‌م بکه‌ن .
 حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا  فازێلي له‌نکه‌راني :
 ڕوانيني ئافره‌ت بۆ فيلم  و وێنه‌ي پياو ئه‌گه‌ر نهيان ناسن ونه‌بێته هۆي خراپه قه‌ي ناکا ئينا درۆست نيه .
 حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا ته‌برێزي :
 ئه‌گه‌ر نه‌بێته هۆي خراپه قه‌ي ناکا .
 حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا سيستاني :
 قه‌ي ناکا ، ئه‌گه‌رچي چاکتره ئافره‌ت ته‌واشاي نه‌که‌ن .
 ________________________________________________________________________________
 سه‌رچاوه :
 پرسه نوێيه‌کان له ڕوانگه‌ي زانايان و مه‌راجێعي تهقليدهوه (بهرگي چواره‌م)