تايبه‌تمنديه‌کاني خۆرما
خۆرما مێوه‌ييکي زۆر کۆنه . ئه‌م مێوه پڕ له تايبه‌تمندي و سووده بۆ خه‌ڵکي هه‌نده‌ران و ئه‌مريکا تا ڕاده‌ييک نا ئاشنايه و ته‌نيا له که‌يک و شيرينيدا به‌کاري دێنن ، به‌ڵام له خۆرهه‌ڵاتي ناوه‌ڕاستدا به تايبه‌ت وڵاتاني عه‌ره‌بي وه‌کوو خواردنێکي سه‌ره‌کي به کاري دێنن . به شيوه‌ي سرۆشتي خۆرما له ده‌سته‌ي مێوه داده‌نێن ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي له نێوان هه‌موو مێوه‌کاندا له باري وزه‌وه بێ وێنه‌ترينيانه ، به جۆرێ که 100 گره‌مي 160 کالۆري وزه‌ي تێدايه ، له حاڵێکدا هيچکام له مێوه‌کان له 100 گره‌مدا ، ئه‌و ئه‌ندازه وزه‌يان تێدانيه ، جگه له‌وه‌ش که ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که له خۆرماش گرانتر بن .
خۆرما مێوه‌ييکي زۆر کۆنه . ئه‌م مێوه پڕ له تايبه‌تمندي و سووده بۆ خه‌ڵکي هه‌نده‌ران و ئه‌مريکا تا ڕاده‌ييک نا ئاشنايه و ته‌نيا له که‌يک و شيرينيدا به‌کاري دێنن ، به‌ڵام له خۆرهه‌ڵاتي ناوه‌ڕاستدا به تايبه‌ت وڵاتاني عه‌ره‌بي وه‌کوو خواردنێکي سه‌ره‌کي به کاري دێنن .
خواردني خۆرما ده‌رمانێکي شياوه بۆ لابردني "ماندوويي درێژخايه‌ن" و "که‌م خوێني" . جۆره‌کاني خۆرماي وشک ، ده‌وڵه‌مه‌ندن ل ئاسندا . جگه له‌وه‌ش هه‌موو جۆره‌کاني خۆرما پڕن له فيبر و سه‌رچاوه‌ي پتاسيۆمن . خواردني 10 خۆرما به کێشانه‌ي 80 گره‌م له‌ڕۆژدا ، نيازي له‌ش به ڤيتاميني نياسين(B3) و 5% نيازي له‌ش به ڤيتاميني B1 و B2 دابين ده‌کات . نياسين چاره‌سه‌ري کێشه‌ي هه‌رس ، ده‌روون و پۆسته .هه‌روه‌ها ڤيتامينه‌کاني B1 و B2 له پاراستني ته‌ندرۆستي ده‌ماره‌کان و کۆ ئه‌ندامي هه‌رس ڕۆڵيان هه‌يه .
خۆرما له پاراستني ته‌ندرۆستي کۆ ئه‌ندامي ده‌ماره‌کان ، به‌رگري له شه‌وکوێري و ئاڵۆزي ده‌ماريش کاريگه‌ره . لێکۆڵينه‌وه نوێ پزێشکيه‌کان پيشان ئه‌ده‌ن خۆرما هه‌روه‌ها ئێشتياهێنه و ته‌ندرۆستي ده‌م و لێو ده‌پارێزێت و پاکۆکه‌ره‌وه‌ي جه‌رگ و گۆرچيله‌کانه . خۆرما جگه له تايبه‌تمندي دژ به قۆزه و دژايه‌تي هه‌وکردني ڕێگايي هه‌ناسه‌کێشان ،به‌ڵغه‌م هێنه‌ريشه . لێکۆڵه‌ره‌کان سفارشت ده‌که‌ن ئافره‌ت دوواي منداڵ بوون خۆرما بخوات ، خۆرما هه‌روه‌ها کۆ ئه‌ندامي هه‌رس به‌هێز ئه‌کات . کۆڵاندني پێشه‌ي خۆرما بۆ لابردني به‌ردي گۆرچيله و نه‌خۆشيه‌کاني ميزه‌ڵدان به که‌ڵکه .خۆرما خاوه‌ني چه‌ند پێکهاته‌ي درمانيه که يه‌کێکيان وێنه‌ي کۆرتێنه که بۆ چاره‌سه‌رکردني گۆرچيله ، ئاڵۆزي و نه‌خۆشينه‌کاني ته‌شه‌نه‌سێن کاريگه‌ره . سڕينه‌وه‌ي ددان به کۆتراوه‌ي گۆڵي خۆرما، ده‌بێته هۆي به‌هێز بووني هاروو و له پێوه‌ره و جڵکي خوێن به‌رگري ده‌کات و بۆ به‌هێز بووني گه‌ده به که‌ڵکه و ئاره‌قه‌که‌ي که هه‌روه‌کوو گۆڵاو درووس ده‌کرێت، ژاني گه‌ده چاک ئه‌کات .
سه‌رچاوه : بڵاوکراوه‌ي " كوچه ما"، ژماره 8.