پێخامي رێيري سەبارت به حەج
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا خامنه‌يي به بۆنه‌ي کۆنگره‌ي گه‌وره‌ي حه‌ج پێخامێکي ئارسته کرد .
ده‌قي ئه‌م پێخامه که له ڕۆژي چواري ڕه‌زبه‌ر به‌رامبه‌ر به ڕۆژي بێزاري له چه‌ن په‌ره‌ستي له ساراي عه‌ره‌فات له لايه‌ن حۆجه‌تۆلئيسلام قازي عه‌سکه‌ر سه‌رۆکي هه‌نارده‌ي ڕێبه‌ري شۆڕش خۆێنراوه ،به‌م شێوه‌يه :
بسماللّهالرّحمنالرّحيم
الحمد للّه ربّ العالمين و صلوات اللّه و سلامه على الرّسول الأعظم الأمين و على ءاله المطهّرين المنتجبين و صحبه الميامين.
ئه‌وا وه‌رزي پر له پيتي حه‌ج گه‌ييشت و جارێکي تر ئه‌و که‌سانه‌ي که به‌خته‌وه‌رن به حزوور له‌و جێژوانه پڕنوورهدا ، که‌وتنه به‌ر لێشاوي به‌زه‌يي خوا . لێره‌دا، جێگا و سات ، يهکهيهکهي ئێوه‌ي حاجي بانگه‌شه ده‌کات بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ي مادي و مه‌عنه‌وي . لێره‌دا ، ژن و پياوي مۆسڵمان ، به دڵ و زمان ،به بانگه‌شه‌ي خواي گه‌وره بۆ به‌خته‌وه‌ري و خێرهومهندي وڵامي به‌ڵي ده‌ده‌ن . لێره‌دا ،هه‌موو ئه‌و دهرفهتهيان پێ ئه‌درێت که ئه‌زمووني براده‌ري و يه‌ک ڕه‌نگي و پارێزگاري بکه‌ن . ئێره ، کهمپي په‌روه‌رده و فێرکاريه ؛ پيشانگاي يه‌کيه‌تي و گه‌وره‌يي و جۆراوجۆري گه‌لي ئيسلامه ؛ گۆڕه‌پاني خه‌بات له‌گه‌ڵ شه‌يتان و ملهۆڕيه . ئێره ،جێگاييکه که خواي حه‌کيم و توانا ، کردوويهتي به جێگاييک بۆ ئه‌وه‌ي بڕواداران، که‌ڵک و سوودي خۆيان له‌وێدا ببينن . ئهوکاتهي که چاوي ئه‌قڵ و په‌ندوه‌رگرتن بکه‌ينه‌وه، ئه‌م واده ئاسمانيه ، ته‌واوي پانتايي ژياني تاکي و کۆمهڵايهتيمان دائه‌گرێت . تايبه‌تمه‌ندي درۆشمهکاني حه‌ج ، تێکڵاو بووني دنيا و دووارۆژ و تاک و کۆمه‌ڵه . کابهي مه‌زن و پاک ؛ تهوافي له‌ش و دڵه‌کان به ده‌وري چهرخێکي پته‌و و هه‌تاهه‌تايي؛ تيکۆشاني بێ وچان و رێک و پێک نێوان سه‌ره‌تا و کۆتايي ؛ کۆچي گشتي به‌ره‌و سه‌رزه‌وي پهسڵاني عه‌ره‌فات و مه‌شعه‌ر ، حاڵ و حزوورێک که له‌و گۆڕه‌پانه‌دا ، سهرزيندوويي و ڕووني و خاوێني ئه‌دات به دڵه‌کان ؛ هێرشي گشتي بۆ به‌رنگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێماي شه‌يتان ؛ و ئه‌و کاته هاوههنگاوي هه‌موان ، له هه‌موو لا و هه‌موو ڕه‌نگ و هه‌موو جۆر ، له ته‌واوي ئه‌و ڕێ و ره‌سمه پڕ له نهێني و ڕاز و پڕ له مانا و نيشانه‌کاني هيدايه‌ت ... تايبه‌تمه‌ندي پاوانکراوي ئه‌م ئه‌رکه پڕ مانا و پڕ ناوه‌رۆک .

ئه‌وا ڕێ و ره‌سمێکه که هه‌م دڵه‌کان پێوه‌ندي ئه‌دات له‌گه‌ڵ يادي خوا و خهڵوهتي دڵي مرۆڤ به نوور و پاێزگاري و بروا ڕوون ده‌کات، و هه‌م مرۆڤ له گهمارۆي خۆدي دێنێته ده‌ر و له کۆي جۆراوجۆري ئۆمه‌تي ئيسلامي ئه‌تاوێنێته‌وه ؛ هه‌م جلي پاێزگاري که پارێزه‌ري گێاني ئه‌و له پهيکانه زههراويهکاني تاوانه ، دائه‌پۆشێت ، هه‌م هاني هێڕش له سه‌ر شه‌يتان و ملهۆڕه‌کان له نێوێدا هه‌ڵده‌خڕێنێ . لێره‌دايه که حاجي نموونهييک له داوێني به‌ربڵاوي ئۆمه‌تي ئيسلامي به چاو ده‌بينێت و توانا و دهفرايهتي ئه‌و ده‌ناسێت و به داهاتوو هۆمێد پهيا ئه‌کات ، و ئاماده‌ي ڕۆڵگێڕان له‌وه‌دا هه‌ست به ئاماده بوون ده‌کات و ئه‌گه‌ر بگاته يارمه‌تي و سه‌رکه‌وتني خوايي ، پهيمانێکي دووپاته له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ري گه‌وره (د.خ) و پێوه‌ندي پته‌و له‌گه‌ڵ ئيسلامي خۆشه‌ويست ئه‌به‌ستێت و بۆ پاراو کردني خۆي و ئۆمه‌ت و به‌رزکردنه‌وه‌ي وشه‌ي ئيسلام ، ويستێکي قووڵ له خۆي‌دا پێک دێنێت .
ئه‌م دووانه - واته پاراو کردني خۆ و ئۆمه‌ت- دوو ئه‌رکي بێ پشووه . رێکارهکاني ئه‌وه‌ش، به تێبيني قووڵ له ئه‌رکه ئايينيه‌کان و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئاوهزکاري و چاووڕوناکي ، بۆ ئه‌وانه‌ي که خاوه‌ني بير و ژيرين ، سه‌خت نيه .
پاراو کردني خۆ ، له خه‌بات له‌گه‌ڵ هه‌وه‌سه شهيتانيهکان و تێکۆسان بۆ پارێز له تاوان ده‌س پێده‌کات ؛ پاراو کردني ئۆمه‌ت، له ناسيني دۆژمن و پيلانهکاني ئه‌و ، و تێکۆسان بۆ پووچه‌ڵ کردني پيلان و دۆژمني و فێڵهکاني ئه‌و ، ئه کاته له پێوه‌ندي دڵ و ده‌ست و زماني يهکهيهکهي مۆسڵمانان و گه‌له ئيسلاميه‌کان، سه‌ر و سامان ده‌گرێت .
له‌م چه‌رخه‌دا ، يه‌کێک له گرنگترين پرسهکاني جيهاني ئيسلام که له‌گه‌ڵ ئۆمه‌تي ئيسلامي پێوه‌ندي هه‌يه ، ڕووداوه شۆڕشيهکاني باکووري ئه‌فريقيا و ناوچه‌ي خۆمانه ، که تا ئێستا بووته هۆي لاچووني چه‌ند ڕژيمي گه‌نده‌ڵ و ژێر فه‌رماني ئه‌مريکا و هاودهستي زايۆنيزم و چه‌ند ڕژيمي ديکه‌ي وه‌کوو ئه‌واني هێناوه‌ته له‌رزه . ئه‌گه‌ر مۆسڵمانان ئه‌م ده‌رفه‌ته گوره له ده‌س بده‌ن و که‌ڵکي لێ وه‌رنه‌گرن بۆ چاک کردني ئۆمه‌تي ئيسلام ، ئه‌وه تووشي زيانێکي گه‌وره بوون . ئێستا هه‌موو تێکۆشاني ئيستێکباري داگيرکه‌ر بۆ ئه‌وه‌يه که ئه‌و شۆڕشه گه‌وره ئيسلاميانه له ڕێگاي خۆي لابدات .
له‌م شۆڕشه گه‌ورانه ، پياو و ئافره‌تي مۆسڵمان ، دژي زڵم و زۆري ده‌سه‌ڵاتداراني ژێر فه‌رماني ئه‌مريکا که تيدهکۆسان بۆ سووکايه‌تي کردن به گه‌له‌کان و هاوپه‌يماني له‌گه‌ڵ ڕژيمي جهنايهتکاري زايۆني ، هه‌سان ؛ و له‌م ياري ژيان و مردنه‌دا،هۆي ژياني خۆيان له ئاييني ئيسلام و درۆشمهکاني ئيسلام زاني و ئهمهيانه به ده‌نگي به‌رز ڕاگه‌ياند ؛ به‌رگري له گه‌لي سته‌م لێکراوي فه‌له‌ستين و خه‌بات له‌گه‌ڵ ڕژيمي داگيرکه‌ري زايۆنيان خسته سه‌ره‌تاي داخوازيهکانيان ؛ ده‌ستي خۆيان به‌ره‌و لاي گه‌له مۆسڵمانه‌کان درێژ کرد و خوازياري يه‌کيه‌تي ئۆمه‌تي ئيسلامي بوون .
ئه‌مانه بناغه‌ي شۆڕشي خه‌ڵکي له‌و وڵاتانه بوو که له‌م دوو ساڵه‌ي دوواييهدا ئاڵاي ئازادي و ڕزگاريان به‌رز کرده‌وه و به له‌س و گێاني خۆيان له گۆڕه‌پاني شۆڕش حازر بوون ؛ هه‌ر ئه‌مه‌يه که ئه‌توانێت بناغه‌ي بنه‌ره‌تي چاک‌سازي ئۆمه‌تي ئيسلامي پته‌و بکات . وه‌ستان له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما بنهرهتيانه ، مه‌رجي پێويست بۆ سه‌رکه‌وتني کۆتايي شۆڕشي خه‌ڵک له‌م وڵاتانه‌يه .
دۆژمن به دوواي ئه‌وه‌دايه که ئه‌م بنه‌ما بنهرهتيانه له‌رزۆک بکات . ده‌ستي گه‌نده‌ڵي ئه‌مريکا و ناتۆ زايۆنيزم به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ندێ خه‌فڵه‌ت و ساکاربيني تێده‌کۆشێت بۆ ئه‌وه‌ي حهرهکهتي شه‌پۆلي لاواني مۆسڵمان له ڕێگاي خۆي لابدات‌و ئه‌وان به ناوي ئيسلام بخاته گێاني يه‌کتري و جيهاد دژي ئێستێعمار و دژي زايۆنيزم بگۆڕن بۆ لاي تێرۆري کوێر له کووچو و کۆڵانهکاني جيهاني ئيسلام، بۆ ئه‌وه‌ي خوێني مۆسڵمانان به ده‌ستي يه‌کتري برژێنن و دۆژمناني ئيسلام له بنبه‌ست ڕزگار که‌ن و ئيسلام و تێکۆشهراني ئيسلام به‌د ناو و خرا نيشان بده‌ن .
ئه‌وان دوواي ناهۆمێدي له سڕێنهوهي ئيسلام و درۆشمه ئيسلاميه‌کان ، ئێستا ڕوويان هێناوه بۆ ئاژاوه درووس کردن له نيوان گرووپه ئيسلاميه‌کان و به پيلاني ترساندن له شێعه و سۆننه ، به‌رگري ئه‌که‌ن له يه‌کگرتوويي ئۆمه‌تي ئيسلام .
ئه‌وان به يارمه‌تي هاوپهيمانهکانيان له ناوچه ، له سووريا قه‌يران درووست ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ي ميشکي گه‌له‌کان له پرسي گرنگي وڵاتهکاني خۆيان و ئه‌و مه‌ترسيانه که له ڕيگاياندا هه‌يه ، دوور بکه‌نه‌وه و بيري ئه‌وان به‌ره‌و لاي ڕووداوێکي خوێني که خۆيان سازاندوويانه، به‌رن . شه‌ڕي ناوخۆيي له سووريادا و کۆشتني لاواني مۆسڵمان به ده‌ستي يه‌کتري ، جينايهتێکه که به هۆي ئه‌مريکا و زايۆنيزم و وڵاتاني ژێر فه‌رماني ئه‌وان ده‌ستي پێکردوه . چ که‌سێک ئه‌توانێ بڕوا بکات ده‌سه‌ڵاته پشتيوانهکاني ديکتاتۆري ڕه‌ش له مه‌سر و تونس و ليبي ، ئێستا بوونه‌ته پشتيواني ديمۆکراسي خوازي له سووريادا؟ ڕووداوي سووريا ، ڕووداوي تۆڵه سه‌ندن له ده‌سه‌ڵاتێکه که سێ ده‌هه به ته‌نيايي به‌رانبه‌ر زايۆنيزمي داگيرکه‌ر وه‌ستاوه و له گرووپه‌کاني خۆڕاگري له فه‌له‌ستين و لۆبنان به‌رگري کردووه .
ئێمه تهرهفداري گه‌لي سووريا و دژي هه‌رجۆره هه‌ڵنان و ده‌ست تێوهرداني بيانه لهوڵاتهين . هه‌رجۆره چاک‌سازي له‌وڵاته ده‌بێ له‌لايه‌ن گه‌لي ئه‌و وڵاته و به شێوه‌ي نه‌ته‌وه‌يي بێت . ئه‌مه که زۆرداراني نێونه‌ته‌وه‌يي به يارمه‌تي وڵاتاني ناوچه‌ي گوێ ڕاهێڵيان ، له وڵاتێک به بيانوێک قه‌ێران درووس بکه‌ن و ئه‌وجا به به‌هانه‌ي قه‌ێران ، ئيزني هه‌ر جينايهتێک له‌و وڵاته‌دا بده‌ن به خۆيان ، مهترسيێکي جێدديه که ئه‌گه‌ر دهسهڵتداراني ناوچه بيرێ لێ نه‌که‌ن ، ئه‌بێ چاوه‌ڕێي نۆبهتي خۆيشيان بن بۆ ئه‌م فێڵه ئيستێکباريه .
ئه‌وان دوواي ناهۆمێدي له سڕێنهوهي ئيسلام و درۆشمه ئيسلاميه‌کان ، ئێستا ڕوويان هێناوه بۆ ئاژاوه درووس کردن له نيوان گرووپه ئيسلاميه‌کان و به پيلاني ترساندن له شێعه و سۆننه ، به‌رگري ئه‌که‌ن له يه‌کگرتوويي ئۆمه‌تي ئيسلام .
برايان و خۆشکان ! وه‌رزي حه‌ج ، ده‌رفه‌تي تێفکرين و بيري قووڵ له پرسه گرنگه‌کاني جيهاني ئيسلامه .

چاره‌نووسي شۆڕشه‌کاني ناوچه و هه‌وڵي ئه‌و وڵاتانه‌ي که له‌و شۆڕشانه زيانيان ديوه بۆ لاداني ئه‌و شۆڕشانه ،هێندێک له‌و پرسانهيه . پلاني خهيانهتکارانه بۆ دووبه‌ره‌کێ خستن له نێوان مۆسڵمانان و درووس کردني بهدگۆماني نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ي که له‌گه‌ڵ کۆماري ئيسلامي ئێران هه‌ستاون ، پرسي فه‌له‌ستين و تێکۆشان بۆ گۆشه‌گير کردني خه‌بات گێڕان و کۆژاندنهوهي جيهادي فه‌له‌ستيني ،ڕاگه‌ياندني دژ به ئيسلام له لايه‌ن ده‌سه‌ڵته خۆرئاواييهکان و پشتيواني له مه‌قامي مه‌زني پێغه‌مبه‌ري گه‌وره (د.خ)، ئاماده‌کاري بۆ شهري ناوخۆيي و به‌ش بهشکردني برێک له وڵاتاني ئيسلامي ، ترساندندني ده‌سه‌ڵات و گه‌له شۆڕشگێڕه‌کان له به‌رنگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ زۆرداراني خۆرئاوايي و باوکردني ئه‌م گۆمانه که داهاتووي ئه‌وان له مه‌رجي خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان به ده‌ستي ئه‌و داگيرکهرانهيه... و چه‌ن پرسي گرنگي تر له مانه ، به‌شێک له‌و پرسه گرنگانهيه که له ده‌رفه‌تي حه‌جدا ، و له ژێر سێبه‌ري هاودڵي و يه‌ک گرتوويي ئێوه‌ي حه‌ج که‌ران ، ده‌بێ بيري لێ بکرێت و به قووڵي تێيبڕوانن .
بێ گۆمان ڕێنمايي و يارمه‌تي خوايي ، ڕێگهکاني هێمني و ته‌ندروستي پيشاني بڕواداراني تێکۆشه‌ر ئه‌دات :
«و الّذين جاهدوا فينا لنهدينّهم سبلنا...».
والسّلام عليكم و رحمة اللّه و بركاته
سه‌ييد عه‌لى خامنهيى
30 ڕهزبهري 1391
به‌رامبه‌ر به به پێنجه‌مي ذىلحێجهي 1433