کات (سه‌رده‌م) 
   کات  سێ به‌شه 
 ڕابردوو ، ئێستا ، داهاتوو
 ئێستا : به کاتي گۆتني رسته‌که ئه‌ڵێن .
 ڕابردوو:  کاتي به‌ر له گۆتني رستهکهيه .
 داهاتوو : کاتي دوواي گۆتني رستهکهيه .
 فرمان: جگه له کات ئاماژه‌ش ئه‌کات بۆ سێ که‌سي بێژه‌ر، بيسه‌ر ، که‌سێ تر .
 بۆ نموونه : له فرماني مي روي (ئهڕۆي) سێ شت وهرئهگێرێ :
  يه‌کێک فرمانهکهيه که ڕۆێشتنه ، دوه‌م کاته که ئێستايه ، سيه‌م ئه‌و که‌سه‌يه که فرمانه‌که ئه‌کات که لێره‌دا بيسهرهکهيه . هه‌ر فرمانێ سێ ناوه‌ڕۆکي هه‌يه : کار ، حاڵه‌ت و کاتي دياري کراو .
  فرمانێ که پاڵ ئه‌دڕێ لاي يه‌ک که‌س، تاکي پێ ئه‌ڵێن .
 بۆ نموونه : آن مرد با عجله آمد.  واته : ئه‌و پياوه به په‌له هات .
 فرمانێ که پاڵ ئهدڕێته لاي زۆرتر له يه‌ک که‌س، کۆي پێ ئه‌ڵێن .
 بۆ نموونه : دانش آموزان با عجله رفتند.    واته : قۆتابيهکان به په‌له ڕۆيشتن .
 به سه‌رنجدان به‌وه‌ي وترا ئهتوانين شێوه‌کاني فرمانێ هاتن له سه‌رده‌مي ڕابردوودا بنوسين .
 آمدم – آمدي – آمد ------- واته: هاتم – هاتي – هات
 آمديم- آمديد – آمدند-------- واته: هاتين – هاتن(ئێوه) – هاتن(ئه‌وان)
 که له هه‌رکام له‌و شه‌ش وێنه ئهتوانين جگه له کات تاک و کۆيي ئه‌وانه‌شمان بۆ ده‌رئه‌که‌وێ .
 سا ناساندني هه‌ر کام له‌و شه‌ش وێنه به‌م شێوه‌يه :
 آمدم = يه‌که‌م که‌سي تاک
 آمدي = دوه‌م که‌سي تاک
 آمد = سيه‌م که‌سي تاک
 آمديم = يه‌که‌م که‌سي کۆ
 آمديد = دوه‌م که‌سي کۆ
 آمدند  = سيه‌م که‌سي کۆ
 هه‌ر فرمانێک به‌شێک له‌و مانا سه‌ره‌کيه هه‌يه  و له هه‌موو وێنه‌کان ناگۆرێ که به‌وه ئه‌ڵێن بنه‌ما(ماده)ي فرمان ، بۆ نموونه له‌و فرمانه‌ي پێشوهي آمد (هات)، آمدن (هاتن) له هه‌ر شه‌ش وێنه‌که‌دا هه‌يه .
 به‌شي ديکه‌ي فرمان که له هه‌ر شه‌ش وێنه‌که‌دا هه‌يه .
 به‌شي ديکه‌ي فرمان که له هه‌ر وێنهييکدا له‌گه‌ڵ وێنه‌ي ديکه جياوازه ، شۆناسهي پي ئه‌ڵێن . بۆ نموونه له‌و فرمانه‌ي پێشوهي آمد (هات)، ، به‌شي دوه‌مي هه‌ر وێنه له‌گه‌ڵ ئهويتريان جياوازه ، واته ئه‌م وێنانه :
 يم – يد – ند      
 که پێان ئه‌ڵێن شناسه (شۆناسه) ، به دهربڕينێکي تر ئه‌وانه فرمانهکهمان پێ ئهناسێني که پێوه‌ندي به چ که‌سێکه‌وه هه‌يه و تاکه يان کۆ .