شکێنهري پێکهاته بهرگريهکاني ئيسرائيل
به پێي ڕاپۆرتي يه‌که‌ي هه‌واڵي تێبياني کۆردي جێگري فه‌رمانده‌ي گشتي سپا گۆتي : پێکهاته بهرگريهکاني ڕژيمي زايۆني به‌رامبه‌ر به هێڕشي هه‌مه لايه‌نه‌ي ئێران و سهرشاخهکاني شۆڕشي ئيسلامي زۆر له‌رزۆکه .
به پێي هه‌واڵنێري فارس، سه‌ردار حسه‌ين سه‌لامي جێگري فه‌رمانده‌ي گشتي سپا له حاشيهي سه‌ره‌تاي چالاکيه نيسهربازيهکاني مانۆڕي بهيتۆلمۆقهدهس کاردانه‌وه‌ي به پهلهي بهسيج له کۆي هه‌واڵنێره‌کان به ئاماژه به گه‌مارۆ ئابوريهکاني ئێران له له‌يه‌ن دۆژمنانه‌وه گۆتي : دۆژمنان ئه‌يانه‌وێ به گۆشار دأ به گه‌لي ئێران خه‌ڵکي وڵاته‌که‌مان ناچار بکه‌ن هه‌ر جۆر که ئه‌وان ئه‌يانه‌وێ ڕه‌فتار بکه‌ين .
جێگري فه‌رمانده‌ي گشتي سپا به ئاماژه به ههڕهشهکاني ڕژيمي زايۆني دژي وڵاتمان گۆتي : ڕژيمي زايۆني کۆمه‌ڵێ چالاکي سه‌ربازي ده‌رووني و خۆههڵکێشاني ڕامياري دژ به شۆڕشي ئيسلامي ڕێ خستبوو به‌ڵام دوواي ڕه‌خنه کردني پهپادي حێزبۆڵا بۆ ناو خاکي سه‌رزه‌ويه داگيرکراوهکان زاني که ئه‌و جۆره چالاکي سه‌ربازي ده‌روونيانه جگه له زياتر بووني ئيراده‌ي دۆژمناني دهسکهوتێکي تري نيه و ئێستا دهسپێشخهري به‌رامبه‌ر به ڕژيمي زايۆني به ده‌س شۆڕشي ئيسلاميهوهيه .
سه‌لامي به‌م وته‌يه که ههوڵداني ڕژيمي زايۆني دژ به شۆڕش هه‌لێکي ميژووييه بۆ ئێمه ، دووپاتي کرد : ڕژيمي زايۆني ناخي به‌رگري نيه و پێکهاته بهرگريهکاني ئه‌و ڕژيمه به‌رامبه‌ر به هێڕشي هه‌مه لايه‌نه‌ي ئێران و سهرشاخهکاني شۆڕشي ئيسلامي که خاوه‌ني خۆڕێکخستني سه‌ربازي و هێڕشيه زۆر له‌رزۆک و شکێنه‌ره .