لێکدان ساڵانه 180 هه‌زار نه‌فه‌ر تووشي که‌م ئه‌ندامي ده‌کات .
شه‌ڕيکي ناديار له ڕێگاکاني وڵات له ئاراديه که ده‌سکه‌وتي له ساڵدا 25 هه‌زار که‌س کۆشته و نزيکه‌ي 600 هه‌زار زه‌خمي و 180 هه‌زار نه‌فه‌ر تووشي که‌م ئه‌ندامي ده‌کات .
ئه‌ندامي کۆميسيۆني ته‌ندرۆستي په‌رله‌مان له وت‌و وێژ ده‌گه‌ڵ فارس‌دا درێژه‌يدا : هه‌ژماري پێکراوه‌کاني ڕوداوه‌کاني هاتووچو له وڵات‌دا جياوازه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ژماري نزيکه‌ي 600 هه‌زار پێکراو به‌رچاو بگرين ؛ نزيکه‌ي 200 هه‌زار که‌س له‌مانه پێکانه‌که‌يان سۆک و سه‌رپاييه ، نزيکه‌ي 200 هه‌زار که‌س پێکانه‌که‌يان نێوانه‌يه که له‌وانه‌يه چه‌ن ڕۆژ بچنه خه‌سته‌خانه ، به‌ڵام نزيکه‌ي 200 هه‌زار که‌س پێکانه‌که‌يان سه‌خت و جێدديه که زۆرێک له‌وانه تووشي که‌م ئه‌ندامي ده‌بن و بڕێکيان مۆخيان ده‌پچڕێت .
عابێد فه‌تتاحي ڕووني کرد :
خه‌رجێ که لێکدان ساڵانه ده‌يسه‌پێنێ به سه‌ر وڵات‌دا ، چ خه‌رجي ده‌رمان و چ خه‌رجي ده‌رووني زۆر له سه‌رۆيه ، به جۆرێک ئه‌توانين بڵين شه‌ڕيکي ناديار له ڕێگاکاني وڵات له ئاراديه که خه‌رجي ئه‌وه له شه‌ڕێ که وڵاتان ده‌رگيري ئه‌ون زۆر زۆرتره .
فه‌تتاحي به ڕه‌خنه له دۆخي ڕێگاکاني وڵات گۆتي :
دوواي کردنه‌يه‌کي وه‌زاره‌تي ڕێگا ده‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تي خانووبه‌ره، سه‌رپه‌رشتيکي ديار بۆ ڕێگاکاني وڵات که خوێن به‌ر و ده‌ماري سه‌ره‌کي وڵاتن نيه و به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تي ئه‌م به‌شه زۆر لاواز بووه .
ئه‌ندامي کۆميسيۆني ته‌ندرۆستي په‌رله‌مان گۆتي:
هۆيکي تري لێکدان ، ستاندار و پێوه‌ر نه‌بووني ئۆتۆمبيله‌کانه .
ئه‌گه‌ر بڕياره ئێمه به‌ديهێنه‌ري ئۆتۆمبيل بين ، به‌ڵام ئۆتۆمبيلاکاني وڵاتمان ستاندار و پێوه‌ر نه‌بێ ، ئه‌مه له‌بنه‌وه جێگاي شانازي نيه .
به‌ري 13% که‌م و کۆرتي تيکنيکي ئۆتۆمبيله‌کان له لێکدانه‌کان
هاوکات ده‌گه‌ڵ دووايين هه‌وڵي سه‌فه‌ري هاويني له ڕێگاکاني وڵات ، به‌ڕيوه‌به‌ري گشتي بنکه‌ي ناوه‌ندي سه‌ح کردني تيکنيکي ئۆتۆمبيلي تاران به ورياکردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه که که‌م و کۆرتي تيکنيکي ئۆتۆمبيله‌کان13% به‌ره‌يان هه‌يه له لێکدانه‌کان ، دووپاتي کرد:
زۆرێک له‌و لێکدانه ترسناکانه به هۆي که‌م و کۆرتي تيکنيکي له تۆرمۆزي ئۆتۆمبيله‌کانه .
به پێ هه‌واڵي به‌ڕيوه‌به‌ري گشتي بنکه‌ي ناوه‌ندي سه‌ح کردني تيکنيکي ئۆتۆمبيل، سه‌ي عه‌لي ره‌زه‌وي درێژه‌يدا :
که‌م و کۆرتي تيکنيکي له تۆرمۆزي ئۆتۆمبيله‌کان، هۆي زۆرێکي به‌رچاو له‌و لێکدانانه‌يه که ده‌بێته هۆي مردن و زه‌خمي بوون ، له حاڵێکدا ده‌کرێت به سه‌ح کردني ساده‌ي تيکنيکي ئۆتۆمبيل به‌ريبگيرێت .
ئه‌و به ئاماژه به‌وه که له وڵاتاني هه‌نده‌ران که ئۆتۆمبيل له چاکترين پێوه‌ر درووس ده‌بێت و کۆنترۆڵ ده‌کرێ ، به‌ري که‌م و کۆرتي تيکنيکي ئۆتۆمبيله‌کان له لێکدانه‌کان 24% ڕاگه‌ياندراوه، گۆتي:
له وڵاتي ئيمه ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبيله کۆنه و نه‌بووني ستانداردي چاک به‌ري که‌م و کۆرتي تيکنيکي ئۆتۆمبيله‌کان له لێکدانه‌کان 13% ڕاده‌گه‌ينن !
"ره‌زه‌وي" به دووپات کردن له سه‌ر ئه‌وه که به‌ري که‌م و کۆرتي تيکنيکي ئۆتۆمبيله‌کان له لێکدانه‌کان له وڵاتي ئيمه زۆر زۆرتر له 13% ڕاگه‌يندراوه، ڕووني کرد:
به‌ررامبه‌ر هه‌ر 10 هه‌زار ئۆتۆمبيل زۆرتر له 100 ڕووداوي هاتووچۆمان هه‌يه و له‌م بواره‌دا ده‌گه‌ڵ وڵاتاني کۆلۆمبيا ، وێنزفێلا و به‌نگلادێش به‌رانبه‌رين ، له حاڵێکدا له وڵاتاني هه‌نده‌ران ئه‌م ژماره‌يه به‌م شێوه‌ي خۆارۆيه : هه‌ر 10 هه‌زار ئۆتۆمبيل 10 ڕووداوي هاتووچۆ .
ئه‌و به‌م وته‌يه که له‌م کاته‌دا 15 مليون ئۆتۆمبيل له وڵاتي ئيمه‌دا له هاتووچۆيه، ئاماژه‌ي کرد :
60% ناته‌واوي ئۆتۆمبيله‌کان پيوه‌ندي به که‌م و کۆرتي تيکنيکي له تۆرمۆزي ئۆتۆمبيله‌کان و ڕاست نه‌بووني فه‌نه‌ر و کۆمه‌ک فه‌نه‌ره ، له به‌ر ئه‌مه که‌م و کۆرتي تيکنيکي ئۆتۆمبيله‌کان هه‌مووکات مه‌ترسيکي جديه که هاونيشتمانه‌کانمان هه‌ڕه‌شه ده‌کات .
"ره‌زه‌وي" ده‌گه‌ڵ سفارشت به سه‌رداني ناوه‌نده‌کاني سه‌ح کردني تيکنيکي ئۆتۆمبيل، دووپاتي کرد :
له هه‌موو هاووڵاتيان به تايبه‌ت ئه‌و هاووڵاتيانه که ده‌يانه‌وێ له‌م ئاخري هاوينه‌دا بڕۆن بۆ سه‌فه‌ر داوا ده‌که‌ين سه‌رداني ئه‌و ناوه‌ندانه بکه‌ن و ئۆتۆمبيله‌کانيان سه‌حي تيکنيکي بکه‌ن و به‌ر له سه‌فه‌رله ئۆتۆمبيله‌کانيان دڵنيا و خاترجه‌م بن .