مزگه‌وتي جامێعي سنه
مزگه‌وتي جامێعي سنه به 200 ساڵ ته‌مه‌ن يه‌کێک له ئاسه‌واره به نرخ و کلتوريه‌کاني وڵاته .
ئه‌توانين ئه‌م مزگه‌وته به مزگه‌وتي قۆتابخانه‌ش ناو ببه‌ين له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که به‌شێکي تايبه‌ته به حۆجره‌ي فه‌قێ و به‌شي باکووريشي مزگه‌وته .
مزگه‌وتي جامێعي سنه به ژماره 375 له ڕێزي ئاسه‌واره نه‌ته‌وه‌ييه‌کاني وڵات ئه‌ژمێرراوه .
قۆتابخانه‌ي دارۆلئێحساني سنه که تێکڵاوێکه له مزگه‌وت و قۆتابخانه کاريگه‌ري وه‌رگرتوه له شێوه‌ي ته‌لارسازي ئيسفه‌هان و ته‌لارسازي ناوچه‌يي ئه‌م بينا گه‌وره‌يه له ته‌نيشتي قه‌ڵا و گۆڕه‌پانێکي گه‌وره‌دا بووه و يه‌کێکه له بينا به نرخه‌کاني سه‌رده‌مي قاجاريه‌کان . قۆتابخانه‌ي دارۆلئێحسان ئێستاش هێشتا يه‌کێکه له بينا به‌رچاوه‌کاني شار و پارێزگا و مه‌به‌ستي ئه‌و که‌سه‌ش درۆستي کردوه هه‌ر ئه‌وه بوه که ته‌لارێک و بيناێيکي به شکۆ له دڵي شاري سنه‌دا درۆست بکات .
مزگه‌وتي جامێعي سنه به 200 ساڵ ته‌مه‌ن يه‌کێک له ئاسه‌واره به نرخ و کلتوريه‌کاني وڵاته .
شوێنگه‌ي جۆگرافياي مزگه‌وتي دارۆلئێحساني سنه :
ئه‌م بينايه له گۆشه‌ي باشووري شه‌قامي ئيمام و که‌وتوه‌ته به‌شي کۆنينه‌ي شاري سنه‌وه . ئه‌م شه‌قامه که مزگه‌وتي دارۆلئێحسان له ته‌نيشتيدايه له ساڵي 1310 هه‌تاوي به دواوه درۆست کراوه ، هه‌رچه‌نده درگاي چوونه ژووري ئه‌و مزگه‌وته ڕێک له سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌يه به‌ڵام وادياره که شوێنگه‌ي جۆگرافياي مزگه‌وت نيسبه‌ت به پێشوو گۆڕاوه ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه ده‌رده‌خات بۆمان که ڕه‌نگه له جێگه‌ي ئه‌م شه‌قامه کۆڵانێک بوه که مزگه‌وته‌که‌ي پێوه‌ند داوه به گۆڕه‌پاني ئه‌رگ له گۆشه‌ي خۆرئاواي مزگه‌وته‌وه .
ئه‌م مزگه‌وته ئێستا به سه‌ر کۆرسێکي چينيه‌وه‌يه که به‌سراوه به شه‌قامه‌که‌وه و به چه‌ند پله‌کان له سه‌ر شه‌قامه‌که‌وه ده‌چيته نێو ئه‌و مزگه‌وته ئه‌مه له حاڵێکدايه که به شێوه‌ي سرۆستي مزگه‌وته کۆنه‌کاني شاره‌کاني ديکه به هۆي ساخت و سازي شاري نوێوه خوارتر له کۆڵان و شه‌قامه‌کاني ده‌ورو بريانن که ئه‌مه‌ش نيشانه‌ي گرنگي دانه به شوێنگه و جێگاي درۆست کردني ئه‌و مزگه‌وته و نيشان ئه‌دات که فيزيا ا تۆپۆگرافي شاري سنه ئه‌م ئاسان کاريه‌ي کردوه که مزگه‌وت له جێگايێک درۆست بکرێت که دواي لاني که‌م 2 سه‌ده هێشتا به‌رزتر بێت له شه‌قامي سه‌رکي ڕووبه‌ڕوي خۆي .
چۆنيه‌تي ته‌لارسازي :
به‌و شێوه‌ي که له نێوي ئه‌م بينايه ده‌رده‌که‌وێت قۆتابخانه و مزگه‌وت دارۆلئێحساني سنه تێکڵاوێکه له مزگه‌وت و قۆتابخانه . ئه‌م بينايه خاوه‌ني حه‌وشێک ، شه‌بستانێکي کۆڵه‌که‌دار و دوو هێوانه که يه‌کێکيان ڕوو به خۆر هه‌ڵات و يه‌کێکيش به‌ره‌و قيبله . حۆجره‌کان ، قۆتابخانه‌کان ، درگاکاني تێپه‌ڕ بوون ، ڕاڕه‌وه‌کاني ته‌نيشت ، مرده‌شۆرخانه و دوو مناره‌ي ئه‌م بينايه له سه‌ر هێواني به‌ره‌و لاي خۆرهه‌ڵات واته خۆرئاواي حه‌وشه‌که درۆست کراون . به ده‌وري حه‌وشه‌که‌دا چه‌ند حۆجره‌ي هێواندار به‌رانبه‌ريانه‌وه درۆست کراوه . له نێوان حه‌وشه‌که حه‌وزێکي ئاو هه‌يه که ئاوه‌که‌ي له کارێزێکي به ناوبانگ به مزگه‌وتي دارۆلئێحسان هاتوه . هێوانه خۆرهه‌ڵاتيه‌که مزگه‌وت که له گۆشه‌ي خۆرئاواي حه‌وشه‌که‌يه جگه له‌وه که هێوانێکي به شکۆيه ، درگاي چوونه ژووره‌وه‌ي شه‌بستاني مزگه‌وته‌که‌يه .
به شێوازي گشتي له چاوپێکه‌وتني يه‌که‌مدا ئه‌م بينا به شکۆيه به شێوه‌ي بيناێيکي تاک هێواني ل ڕوانگه‌ي شێوه شناسي مزگه‌وته‌کاني ئێران ده‌ژمێررێت ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م خاڵه جێگاي سه‌رنجه که ئه‌م مزگه‌وته هێوانێکيسي به‌ره‌و باکوور هه‌يه که دوو درگاي لێيه له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌م دوو درگا له ڕاست و چه‌پ و ته‌نيشتي مێحرابه‌که‌دان گۆمان ده‌کرێت که بۆ چوونه ژووره‌وه‌ي والي و پايه‌داره سياسيه‌کان و ئايينيه‌کان بووه دووره له راستي که بۆ درگاي گشتي درۆست کرابێت .